بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

سوپاس و پێزانین (2026-05-13)

سوپاس و پێزانین ئەمڕۆ چوارشەمە 13/5/2026 سوپاس و پێزانین درا بە قوتابییانی بەشی زمانی ئینگلیزی و دەرمانسازی، بە بۆنەی ڕێکخستنی پڕۆگرامی کۆمەک و هاوکاری لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، کە بە سەرپەرشتی "د. فریق غازی" سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی و م. "سیما عبدلصمد" بڕیاردەری بەشی دەرمانسازی، بەڕێوەچوو. سوپاسێکی تایبەتیش بۆ سەنتەری پزیشکی شەوین و تەواوی دکتۆرە ئازیزەکانی، کە لەسەرەتای پڕۆگرامەکە هاوکارمان بوون بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش بەبێ بەرامبەر. هەروەها سوپاس و پێزانین درا بە خاتوون “سەهەر حمید” کە بە نەخشاندنی چەند وێنەیەکی جوان لەنێو هۆڵەکانی خوێندن، جوانی و ڕوناکییەکی بێ هاوتای بە هۆڵی خوێندن بەخشیوە. جێگای شانازییە کە قوتابییانمان بەوشێوە جوانە ڕۆڵی خۆیان لە خزمەتکردنی کۆمەڵگا دەبینن و هەمیشە هەوڵدەدەن دەستی هاوکاری بۆ خوشک و برایانیان درێژ بکەن.