بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

کۆبوونەوەی سەرپەرشتیاری پەیمانگە لەگەڵ قوتابییانی قۆناغی یەکەم و دووەم (2026-05-18)

لە دیدارێکی تایبەت و لە دوایین ساتەکانی قوتابییانی قۆناغی یەکەم و دووم، بەڕێز "م. هێرش عەزیز" سەرپەرشتیاری پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی رواندز، لەگەڵ قوتابییانی قۆناغی دووەمی هەر چوار بەشی پەیمانگەکەمان کۆبووە. (قوتابییانی دەرمانسازی، پەرستاری، زمانی ئینگلیزی، تەکنەلۆژیای زانیاری) لە ماوەی دیدارەکەدا، باس لە ژمارەیەک بابەتی گرنگ کرا کە پەیوەندییان بەم دووساڵەی خوێندیان هەبوو، کە پڕ بوو لە ئەزموون؛ پڕ بوو لە گەشتی جوان بەناو دونیای ئەکادیمی و فێربوونی ڕاستەوخۆ و ئامادەبوون بۆ بازاڕی کار سەرپەرشتیاری پەیمانگە لە قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە، کە پەیمانگەکەمان تەنها شوێنێک بۆ وەرگرتنی بڕوانامە نییە، بەڵکو ژینگەیەکی ئەکادیمی و پشتیوانییە، کە ئامانجی بنەڕەتیی بریتییە لە درووستکردنی نەوەیەکی شارەزا، بەرپرسیار و ئامادە بۆ بازاڕی کار و خزمەتکردنی کۆمەڵگە. هاوکات ئەوەشی روو لە قوتابییان گوت، کە شانازییان پێوە دەکەن و هیوای سەرکەوتنیان لە هەموو قۆناغەکانی ژیاندا بۆ دەخوازن. دووپاتیشی کردەوە، کە پەیمانگەی رواندز هەمیشە وەک ماڵی ئەوان دەمێنێتەوە. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، قوتابییان سوپاسی ئەم هەنگاوەی بەڕێز سەرپەرشتیاریان کرد و خۆشحاڵییان دەربڕی بەهۆی ئەوەی گرنگی زۆریان لەماوەی دوو ساڵی خوێندن پێدراوە و ئاشناکراون بە شێوازی سەردمیانەی خوێندنی تیۆری و پڕاکتیکی، بەجۆرێک کە ئامادە بن بۆ بازاڕی کار. پێویستە بگوترێ کۆبوونەوەکە لە کەشێکی ئەرێنی و هیوابەخشدا کۆتاییهات.