بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

سوپاس و پێزانین (2026-05-24)

ڕۆژی یەکشەمە ٢٤/٥/٢٠٢٦، قوتابییانی قۆناغی دووەمی بەشی پەرستاری، دوای دووساڵ ماندووبوون و هەوڵدان، ماڵئاواییان لە پەیمانگە کرد و هەنگاوێکی نوێیان نا بەرەو داهاتوویەکی پر لە سەرکەوتن و خزمەتکردنی کۆمەڵگا. لەبەرامبەردا، وەک بەرز نرخاندنی ئەو ماندووبوون و هەوڵە بەردەوامەیان، لەلایەن سەرۆکی بەشی پەرستاری م. "ڕۆناس نەزهەت" سوپاس و پێزانین بە کۆمەڵێک لە قوتابییەکان بەخشرا، وەک هاندەرێک بۆ بەردەوامبوون لەسەر سەرکەوتن و خزمەتکردنی بواری پەرستاری. هیوادارین هەمیشە سەرفراز و سەرکەوتوو بن