بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
بەهێزکردنی بیرگەی قوتابییان و ڕەخساندنی دەرفەتی گەشەسەندن بۆ قوتابییە دەرچووەکان (2026-06-02)
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی پەیمانگەکەمان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی فێربوون و بەهێزکردنی تواناکان و لێهاتووییە زانستییەکانی قوتابییان، دوای دەرچوونیان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢/٦/٢٠٢٦، وەک بەشێک لە ئامانجە پەروەردەیی و ئەکادیمییە هەمیشەییەکانمان، دەرفەتێکی تایبەت درا بە قوتابی دەرچووی ئەمساڵی بەشی زمانی ئینگلیزی، "محمد ڕفیق" بۆ هاوبەشکردنی ئەزموون و شارەزاییەکانی لەگەڵ قوتابییانی قۆناغی یەکەمی هەمان بەش. ئەم جۆرە چالاکییانە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە بەهێزکردنی متمانەبەخۆیی، گواستنەوەی ئەزموون و درووستکردنی ژینگەیەکی فێرکاری هاوبەش و کاریگەر لەنێوان قوتابییانی ئێستا و دەرچووە سەرکەوتووەکان. هەروەها، هاوکاری دەکات لە درووستکردنی کەولتوورێکی ئەکادیمی پڕ لە هاوکاری و هاوبەشکردنی زانیاری، کە بنەمای سەرکەوتنی خوێندنی بەرز و گەشەسەندنی تاکەکانە. پەیمانگەکەمان بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی ئەم جۆرە چالاکییە زانستی و پەروەردەییانە، بە هیوای درووستکردنی نەوەیەکی زیاتر لێهاتوو، داهێنەر و ئامادە بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا.





