بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

بەڕێوەچوونی پێشانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری (2026-06-17)

لە چوارچێوەی چالاکی و بەرنامە بەردەوامە زانستی و ئەکادیمییەکانی پەیمانگەکەمان و بە مەبەستی پەرەپێدان بە توانا و بەهرەکانی قوتابییان لە بواری تەکنەلۆژیا و داهێنان، ڕۆژی چوار شەممە ١٧/٦/٢٠٢٦ پێشانگایەکی گەورەی تەکنەلۆژیای زانیاری لەپەیمانگەکەمان لە ژێر درووشمی «لە خەیالەوە بۆ ڕاستی» بەڕێوەچوو. ئەم پێشانگایە بۆنەیەکی تایبەتە بۆ پیشاندانی تواناکان، بەرهەمە زانستییەکان و داهێنانی قوتابییان لە جۆراوجۆرترین بوارەکانی تەکنەلۆژیا و زانیاری. لە ماوەی پێشانگاکەدا، قوتابییان ژمارەیەک لە پڕۆژە و کارە داهێنەرانەکانی خۆیان پێشکەشکرد، کە بەشێوەیەکی زانستی و پیشەیی ئامادە کرابوون. ئەم پڕۆژانە ڕەنگدانەوەی ئاستی زانستی، هەوڵ و ماندووبوونی قوتابی و مامۆستاکانیان بوون و نیشانیان دا، کە چۆن دەتوانرێت بیرۆکە و خەیاڵەکان بە هەوڵ و خوێندن بگۆڕدرێن بۆ بەرهەمێکی ڕاستەقینە و سوودبەخش. هەروەها، پێشانگاکە بوارێکی گونجاوی ڕەخساند بۆ ئاڵوگۆڕی بیر و ئەزموون لەنێوان قوتابییان، مامۆستایان و میوانان، کە ئەمەش بەشێک بوو لە ئامانجی پەیمانگەکەمان بۆ درووستکردنی ژینگەیەکی ئەکادیمی نوێگەرانە، کە هانی خوڵقاندن، داهێنان و گەشەپێدانی توانا تاکەکەسییەکان بدات. ئەم چالاکییە هەروەها دووپاتی کردەوە، کە پەیمانگەکەمان تەنها شوێنی وەرگرتنی زانیاری نییە، بەڵکو ناوەندێکە بۆ پەرەپێدانی کەسایەتی، درووستکردنی ڕۆحی متمانەبەخۆیی و ئامادەکردنی نەوەیەکی بەتوانا و لێهاتوو بۆ بازاڕی کار و خزمەتکردنی کۆمەڵگا. ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردنی هەموو ئەو هەوڵ و داهێنانانەی، کە لەلایەن قوتابییانەوە پێشکەشدەکرێن.