بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بۆ دەزگای زاری کرمانجی بەبۆنەی ٢١ ساڵەی دامەزرانی (2026-06-21)
لە چوارچێوەی پەیوەندی و هاوکارییە ئەکادیمی و کۆمەڵایەتییەکاندا، بەخۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١/٦/٢٠٢٦ سەرپەرشتیاری پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بەڕیز "هێرش عزیز" و مامۆستایانی پەیمانگەکەمان سەردانی دەزگای زاری کرمانجییان کرد، بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٢١ ساڵەی دامەزراندنی ئەو دەزگا ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنەدا. لە ماوەی ئەم سەردانەدا، پیرۆزبایی و خۆشحاڵی خۆمان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی و ستافی دەزگای زاری کرمانجی کرد و باسی ڕۆڵی گرنگی ئەو دەزگایەیان کرد لە پاراستن و پەرەپێدانی زمان و فەرهەنگی کوردی، هەروەها خزمەتکردنی بواری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری لە ناوچەی سۆران و کوردستان بە گشتی. هەردوو لایەن جەختیان لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان دامەزراوە ئەکادیمی و ڕاگەیاندنییەکان کردەوە، بۆ خزمەتکردنی خوێندکاران و کۆمەڵگا و پەرەپێدانی هۆشیاری و زانیاری. جێگای باسە دەزگای زاری کرمانجی بە بەردەوامی و هەمیشە هاوکار و هەماهەنگی پەیمانگەکەمان بووە لە نیشاندانی کار و چاڵاکییەکانی پەیمانگەکەمان.




