بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران (2026-06-23)
لە چوارچێوەی پەیوەندی و هاوکاری نێوان دامەزراوە ئەکادیمییەکان و دەزگا پەروەردەییەکان، ئەمڕۆ سێ شەمە ٢٣/٦/٢٠٢٦ سەرپەرشتیاری پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بەڕێز "هێرش عزیز" و مامۆستایانی پەیمانگەکەمان بەمەبەستی پیرۆزبایی، سەردانی بەڕێز " ئیڤان جانی کوربیل"بەڕێووبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانمان کرد بەمەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی لە ماوەی ئەم سەردانەدا، سەرپەرشتیار و مامۆستایانی پەیمانگە پیرۆزبایی خۆیان پێشکەشی بەڕێزیان کرد و جەختیان لەسەر گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندی و هاوکارییە هاوبەشەکان کردەوە، هەروەها ئارەزوویان بۆ بەردەوامبوونی سەرکەوتن و پێشکەوتنی کاری پەروەردەیی و خزمەتکردن بە قوتابییان دەربڕی.




