بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

ئامادەسازیى قوتابییان بۆ پۆلى دوازدەى ئامادەیى (2024-06-10)

گەشتی فێربوون لەو کاتەوە دەستپێدەکات، کە و ئامانجێک بۆ خۆت دادەنێى و بە ئیرادەوە بڕیاردەدەى هەنگاوى بۆ بنێى؛ لێرەوە ئیتر بەربەست و رێگرەکان هیچ چارەیەکیان نامێنێ، جگە لەوەى کە خۆیان بکێشنە لاوە. ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بە بەشداری زیاتر لە 150 قوتابی پۆلی 12ی ئامادەیی، سیمینارێک بە ناونیشانی (چۆن خۆم ئامادە بکەم بۆ پۆلی 12؟) لە لایەن مامۆستای بە توانا (م. علی محمدامین ئەرگۆشی) بەڕێوەچوو. لە سیمینارەکەدا، گرنگترین ئەو ستراتیژ و روانگانە بۆ قوتابییان خرانەڕوو، کە لە رێگەیانەوە دەتوانن لەو قۆناغە کرنگەدا سەرکەوتوو بن. پێویستە بگوترێ کە سیمینارەکە زۆر بە گەرمى لەلایەن قوتابییانەوە پێشوازى لێکرا.