بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

خولی پڕۆسێجەرە تەندرووستییەکان لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات (2026-06-30)

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩/٦/٢٠٢٦، لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز، خولێکی تایبەت بە ناونیشانی «پڕۆسێجەرە تەندرووستییەکان» بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و توانا پیشەییەکانێ بەشداربووان دەستیپێکرد. ئەم خولە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو و لەژێر سەرپەرشتی و ڕاهێنانی سێ مامۆستای بەئەزموون و شارەزا بەڕێوەچوو. لە ماوەی خولەکەدا، بەشداربووان زانیاری تیۆریی و ڕاهێنانی پراکتیکییان لەسەر گرنگترین پڕۆسێجەرە تەندرووستییەکان و شێوازی جێبەجێکردنیان وەرگرت، کە ڕۆڵێکی گرنگی لە پەرەپێدانی توانای پیشەیی هەیە. لەدوای تەواوبوونی خولەکە، بڕوانامەی بەشداربوون بە هەموو ئەو کەسانە درا کە بەشداری خولەکەیان کردبوو. جیا لەوەش بەشداربووان سوپاسی ئەو هەنگاوە گرینگەی پەیمانگەکەمانیان کرد لەهەمبەر ئەوەی کە هەمیشە هەوڵدەدات ئاستی فێربوون بباتە سەرێ.