بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

کۆبوونەوەی ڕاگر لەگەڵ ستافی پەیمانگە (2026-07-01)

لە پشت هەر سەرکەوتنێکی ئەکادیمی ستافێکی دڵسۆز و لێهاتوو و خەمخۆر هەیە ڕۆژی چوارشەممە، ١/٧/٢٠٢٦، لە کۆبوونەوەیەکی خێزانی و پڕ لە ڕێز و خۆشەویستی بە ئامادەبوونی بەڕێز “ د. هێرش عزیز ”سەرپەرشتیاری پەیمانگە، کۆبوونەوەی کۆتایی ساڵ بەڕێوەچوو. ئەم کۆبوونەوەیە تەنها کۆبوونەوەی ماڵئاوایی نەبوو بەڵکوو دەرفەتێک بوو بۆ هەڵسەنگاندنی ئەنجامە ئەکادیمییەکان، پێزانینی ماندووبوون و دڵسۆزی ستافی پەیمانگە، و گفتوگۆکردن سەبارەت بە پلان و بیرۆکە نوێکان بۆ باشترکردنی کوالێتی خوێندن و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی ئەکادیمی لە ساڵی داهاتوودا. شیاوی ئاماژەیە، بە بوونی ستافێکی لێهاتوو و دڵسۆزی و هەوڵی بەردەوامی هەموو ئەندامانی ستافی پەیمانگە، توانیمان ساڵێکی پڕ لە دەستکەوت و سەرکەوتنی ئەکادیمی بەڕێ بکەین. لەکۆتایی کۆبوونەوەکە سوپاس و پێزانین درا بە تەواوی ئەندامانی ستافی پەیمانگە کە بەو پەڕی دڵسۆزی، و ماندوونەناسی، بەشدارییەکی کارایان هەبوو لە بەرەوو پێشبردنی پەیمانگەکەمان لە ڕووی ئەکادیمی و شێوازی خوێندنی تیۆری و پڕاکتیکی....