بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

وۆرکشۆپێک سەبارەت بە ژیریی دەستکرد (Artificial Intelligence) (2026-07-25)

بۆ بەڕێوەبردنی کار و مارکێتینگی دیجیتاڵی لە چوارچێوەی ستراتیژی و چاڵاکییە جۆربەجۆرکانی پەیمانگەکەمان بۆ گەشەپێدانی توانستە ئەکادیمی و پیشەییەکانی ستاف و هاوئاهەنگکردنیان لەگەڵ پێشکەوتنە خێراکانی تەکنەلۆژیا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥/٧/٢٠٢٦، وۆرکشۆپێکی تایبەت و گرنگ لەژێر ناونیشانی «ژیریی دەستکرد (AI) و بەکارهێنانی لە بەڕێوەبردنی کار و مارکێتینگی دیجیتاڵی» بەڕێوەچوو. ئەم وۆرکشۆپە لەلایەن م "شیرین محمد" بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدانی کار لە پەیمانگەکەمان پێشکەشکرا، کە تیشکی خستەسەر گرنگی بەکارهێنانی ئامرازەکانی ژیریی دەستکرد بۆ باشترکردنی پلاندانان، بەڕێوەبردنی کار، درووستکردنی ناوەڕۆکی پیشەیی، شیکاری داتاکان، بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ جەماوەر و دانانی ستراتیژییە کاریگەرەکان لە بواری مارکێتینگی دیجیتاڵیدا. هەروەها، باس لە نوێترین ڕێباز و تەکنیکەکانی مارکێتینگی دیجیتاڵ کرا، لەوانە: بەکارهێنانی AI بۆ دروستکردنی ناوەڕۆکی داهێنەرانە، بەڕێوەبردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، زیادکردنی کاریگەری هەڵمەتی میدیایی و شیکردنەوەی ڕەفتاری بەکارهێنەران بۆ وەرگرتنی بڕیارە ئەکادیمی و کارگێڕییەکان بە بنەمای داتا.