بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
بەڕێوەچوونی خولی شیاندن و ئامادەسازی قوتابییان بۆ بازاڕی کار (2026-07-27)
لە چوارچێوەی بەردەوامی ستراتیژی پەیمانگە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی لێهاتوویی و تواناکانی قوتابییان و درووستکردنی دەرفەتی گونجاو بۆ پەیوەستبوونیان بە بازاڕی کار، ڕۆژی دووشەممە ۲۷/٧/٢٠٢٦ خولێکی تایبەتی شیاندن و ئامادەسازی بۆ ژیانی پیشەیی بۆ قوتابییە دەرچووەکانی ئەمساڵی بەشی زمانی ئینگلیزی بەڕێوەچوو. ئەم خولە بە سەرپەرشتی د"فەریق غازی" سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی ئەنجامدرا و تێیدا گرنگی بە گەشەپێدانی توانا پیشەییەکان، شێوازی هەڵسوکەوتی پیشەیی بنیاتنانی کارامەیی کەسی، پەرەپێدانی توانای پەیوەندی و گفتوگۆ چۆنیەتی ئامادەکردنی CV و نامەی داواکاری کار، ئامادەبوون بۆ چاوپێکەوتنی کار، هەروەها ناساندنی دەرفەتەکانی بازاڕی کار و ڕێنمایی بۆ دیاریکردنی ڕێڕەوی پیشەیی داهاتوو، دا. جیا لەوەش ئەمڕۆ سێ شەمە لەلایەن مامۆستا "سۆزان صالح" سەرۆک بەشی دەرمانسازی و پسپۆڕی ڕێگاکانی وانە وتنەوەی زانستی درێژەی زیاتر درا بە خولەکە و بابەتێکی گرینگی بۆ قوتابییان باسکرد و ڕێنمایی و هاوکاری قوتابییان بوو بۆ ئەوەی سودی تەواو ببین لەم خولە و پشووی وەرزی هاوین. پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بەردەوامە لە پێشکەشکردنی بەرنامە و چاڵاکییە ئەکادیمی و پیشەییەکان، کە ئامانجیان درووستکردنی نەوەیەکی لێهاتوو، داهێنەر و ئامادەی خزمەتکردنی کۆمەڵگە و بازاڕی کارە. ئێمە باوەڕمان وایە، سەرکەوتن لە خوێندن تەنها بەدەستهێنانی بڕوانامە نییە، بەڵکو گەشەپێدانی لێهاتوویی و توانا تاکەکەسییەکانیشە، کە بۆ دنیای ئەمڕۆ زۆر گرنگن.








