بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
خولی شیاندنی قوتابییانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات (2026-08-04)
بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی، فکری و پیشەیی قوتابییان و ئامادەکردنیان بۆ گواستنەوە لە ژینگەی خوێندنی ئەکادیمی بۆ بازاڕی کار، پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بە خۆشحاڵییەوە خولێکی تایبەتی شیاندن و ئامادەسازیی بۆ ماوەی یەک حەفتە بۆ قوتابییانی بەشی زمانی ئینگلیزی، کە ئەمساڵ خوێندنیان تەواو کردووە، کۆتایی پێهێنا. ئەمڕۆ سێشەممە ٤/٨/٢٠٢٦، دوای تەواوبوونی خولەکە، لەلایەن سەرپەرشتیاری پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بەڕێز "م هێرش عەزیز" بڕوانامەی بەشداری و تەواوکردنی خول بە هەموو قوتابییە بەشداربووەکان بەخشرا.



















