بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
پەیمانگای ڕواندز بەرنامەی زانستی تۆکمە و پلانی ئەکادیمی خۆی بۆ ساڵی نوێ تاوتوێکرد (2024-06-09)
لە هەنگاوێکی بونیاتنەرانەی دیکەدا و بە مەبەستی دانانی پلانێکی ئەکادیمی کاریگەر بۆ ساڵی نوێی خوێندن، رۆژى یەکشەممە رێکەوتى ٩/٦/٢٠٢٤، هێژا" د. موسڵح مستەفا" لە نووسینگەى تایبەتى خۆى لە هەولێر، پێشوازى لە ستافى ئەکادیمى پەیمانگەى تەکنیکى تایبەتى رواندز، بە سەرپەرشتى بەڕێز"م. بژار عەزیز" راگرى پەیمانگە، کرد. لەو دیدارەدا، کە هەریەکە لە بەڕێزان "د. محەممەد عەلى" و "د. فەرهاد حەمەد" ئەندامانى بۆردى دامەزراوەى شەهید ئامادەى بوون، ڕاگری پەیمانگە لەگەڵ سەرۆک بەشەکان بەرنامەی کارکردنی تۆکمە و پلانی کردەیی پەیمانگەیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن پێشکەشکرد، کە بە وردی بۆ بەرزکردنەوەی توانستی ئەکادیمی قوتابییان داڕێژراون. کۆبوونەوەکە جەختی لە گرنگی دیدگای هاوبەش بۆ بەدواداچوونی کواڵیتی ئەکادیمی و دامەزراوەیی کردەوە. پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی رواندز، بە مەبەستی پەرەپێدانی توانای قوتابییان و بەشداری کاریگەر لە کۆمەڵگەدا، بەوپەڕی تواناوە هەوڵی جێبەجێکردنی ئەو نەخشەڕێگایە دەدا، کە لەم کۆبوونەوەیەدا خرایەڕوو.