بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

سەردان و پێشکەشکردنی سوپاس و پێزانین (2026-09-01)

ڕۆژی سێشەممە بەرواری ١/٩/٢٠٢٦، بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئەکادیمیی و پیشەییەکان و هەماهەنگی لە نێوان دامەزراوە پەروەردەیی و دامەزراوە تەندروستییەکان، سەردانێکی فەرمی و گرنگ بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری و نەخۆشخانەی خەلیفان ئەنجامدرا. ئەم سەردانە بە سەرپەرشتی "م. سوزان صالح" سەرۆکی بەشی دەرمانسازی، و "شهری حسێن" بەڕێوەبەری یەکەی کارگێڕی پەیمانگەکەمان و بەڕێوەبەرانی سەرپەرشتی مەشقی هاوینە ئەنجامدرا و لەلایەن "د.ئازاد صاڵح" بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی ئاشتی و "د.کاروان شێرزاد " بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خەلیفان بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. لە ماوەی ئەم سەردانەدا، باس لە گرنگیی فێربوونی پڕاکتیکی، پەرەپێدانی توانا پیشەییەکان و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستی و پیشەییەکان و هەروەها بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان پەیمانگە و نەخۆشخانەکان کرا. لە کۆتایی سەردانەکەدا، لەهەمبەر هاوکاری و هەماهەنگییە بەردەوامەکانیان بۆ پەیمانگەکەمان، سوپاس و پێزانینی پەیمانگە پێشکەش بە بەڕێزان" د. ئازاد صالع " و د"کاروان شێرزاد " کرا.