بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

ئیڤێنتی (سڵاو زانکۆ) بۆ قوتابییانی پۆلی ۱۲ بەڕێوەچوو (2026-09-03)

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣/٩/٢٠٢٦، چالاکییەکی گەورە و تایبەت بۆ قوتابییانی پۆلی ١٢ بە سپۆنسەری پەیمانگەکەمان و بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی نۆڤا، لەژێر ناونیشانی «سڵاو زانکۆ» بەڕێوەچوو. لە کەشێکی ئارام، ڕێکخراو و پڕ لە وزەی ئەرێنیدا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییە ئەکادیمی و ڕۆشنبیرییەکان و میوانانی ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران، ئەم چالاکییە بوو بە بۆنەیەکی تایبەت بۆ پێشوازیکردن لە قوتابییانی دەرچووی پۆلی ١٢ و پێشکەشکردنی کۆمەڵێک دەرفەت و زانیاری گرنگ بۆ هەنگاوی داهاتووی خوێندنیان. " «سڵاو زانکۆ» تەنها چالاکییەک نەبوو، بەڵکو هەنگاوێک بوو بۆ نزیککردنەوەی قوتابییان لە ژینگەی خوێندنی باڵا، ناساندنی بژاردەکانی بەردەمی قوتابییان و یارمەتیدانیان بۆ بڕیاردانێکی درووست و داهاتووساز. لە بەشێکی تایبەتی چالاکییەکەدا، "م. محمد محمود" بڕیاردەری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری لە پەیمانگەکەمان، وتارێکی پڕ لە زانیاری و سوودی بە ناونیشانی (دەرفەتی زێڕین، بە هەڵبژاردەی زێڕین دەست پێدەکات)پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. ئەم وتارە تیشکی خستەسەر گرنگیی هەڵبژاردنی بەشی خوێندن، ناسینی تواناکان و ئارەزووەکانی تاک و ئەوەی چۆن هەڵبژاردەیەکی درووست دەتوانێت ببێتە دەستپێکی داهاتوویەکی سەرکەوتوو. جێگای دڵخۆشییە کە ئەم دەستپێشخەرییە لەلایەن قوتابییان و میوانەکانەوە بەشێوەیەکی زۆر ئەرێنی پێشوازی لێکرا. پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز؛ هەنگاوێک بۆ خوێندن، هەنگاوێک بۆ داهاتوو.