بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ستافی پەیمانگە (2026-09-05)
ئەمڕۆ شەممە ٥/٩/٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی بەڕێز "م. هێرش عزیز" سەرپەرشتیاری پەیمانگەکەمان، کۆبوونەوەی ستافی کارگێڕی و مامۆستایانی پەیمانگە بەڕێوەچوو. ئەم کۆبوونەوەیە بە ئامانجی ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن و دانانی پلان و بەرنامەیەکی ڕێکخراو بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، ئەنجامدرا. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چەندین بابەتی گرنگ کرا، لەوانە: - ڕێکخستنی کار و بەرنامەکانی پەیمانگە - دانانی پلان بۆ ساڵی نوێی خوێندن - هەماهەنگی نێوان بەشەکان - باشترکردنی پڕۆسەی خوێندن و کارگێڕی - دروستکردنی ژینگەیەکی ئەکادیمی و گونجاو بۆ قوتابییان لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، "م. خەیام شێرزاد"، مامۆستای ئای تی، ڕوونکردنەوەیەکی تایبەتی سەبارەت بە ئەپڵیکەیشن و وێبسایتی دامەزراوەی شەهید (Shahid Foundation) پێشکەشکرد. لە بابەتەکەیاندا، ناوبراو باسی لە نوێکاری و پەرەپێدانی لایەنی ئەکادیمی دامەزراوەی شەهید بۆ ئەم ساڵە کرد؛ هەروەها چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشن و وێبسایتەکە و ئەو خزمەتگوزارییە نوێیانەی کە بۆ ئاسانکاری بۆ قوتابیان و فەرمانبەران دابین کراون، ڕوونکرانەوە. ئامانجی ئێمە هەمیشە ئەوەیە بە پلانێکی باشتر، هەماهەنگییەکی بەهێزتر و ژینگەیەکی ئەکادیمیی پێشکەوتوو، ساڵێکی خوێندنی سەرکەوتو بۆ قوتابییانمان دابین بکەین. پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بەرەو ساڵێکی نوێ، بەرەو سەرکەوتنێکی نوێ.







