بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز دوو قوتابخانەی گەورە و پڕۆفیشناڵی دەڤەری بارزان بەسەرکردەوە (2026-09-07)

ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئەیلولی 2026، بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئەکادیمی و پەروەردەییەکان و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون و بیرۆکە، شاندێکی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بە سەرپەرشتی "د. فەریق غازی" و "م. ڕۆناس نەزهەت " سەردانی دوو قوتابخانەی دەڤەری بارزانی کرد. لە یەکەم دیداری سەردانەکەدا، شاندەکە سەردانی قوتابخانەی دەروازەی ناحکومی کرد و لەلایەن بەڕێز م"عیماد عبدالقادر" بەڕێوەبەری قوتابخانە و ستافی کارگێڕی قوتابخانەکە پێشوازییەکی گەرم لە شاندی پەیمانگە کرا. لە ماوەی سەردانەکەدا، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەی دەروازە، چەندین بیرۆکە و بابەتی ئەکادیمی و پەروەردەیی ئاڵوگۆڕ کران. لە دووەم دیداری سەردانەکەدا، شاندی پەیمانگەکە سەردانی قوتابخانەی یادی ناحکومی کرد و لەلایەن بەڕێز "موتیع بریندار" سەرپەرشتیار و "م. یەحیا یوسف" بەڕێوەبەری قوتابخانەی یادی ناحکومی، پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا. لە وتەیەکدا، سەرپەرشتیاری قوتابخانەی یاد، خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر بە پلان و بیرۆکەکانی پەیمانگە دەربڕی و هەروەها چەندین بابەتی پەیوەست بە کارو چالاکی هاوبەش تاوتوێ کران. پێویستە بگوترێ دیدارەکان لە کەشێکی ئەرێنی و دۆستانەدا بەڕێوەچوون.