بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی رواندزی کرد (2026-09-08)
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئەکادیمی و زانستییەکان و درووستکردنی هەماهەنگییەکی بەهێزتر لەنێوان دامەزراوە پەروەردەییەکان، شاندێکی زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی، بە سەرپەرشتی بەڕێز "پ.د. عبدالقادر نەقشبەندی" سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی، سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی رواندزی کرد و بە گەرمی لەلایەن بەڕێز "م. هێرش عزیز" سەرپەرشتیاری پەیمانگە و بەشێک لە ستافی مامۆستایان، پێشوازییان لێکرا. دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا، لەپێوەندی لەگەڵ چۆنیەتی بەهێزکردنی هاوبەشییە زانستی و ئەکادیمییەکان ئاڵوگۆڕی بۆچوون کرا و سەرەنجام یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوو لا واژۆ کرا. ئەم یاداشتە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو دامەزراندنی چوارچێوەیەکی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی هەماهەنگییە ئەکادیمییەکان و دەتوانێت بنەمای پڕۆژە و چاڵاکییە هاوبەشەکانی داهاتوو بێت. پەیمانگەکەمان بە گرنگییەوە سەیری ئەم جۆرە هاوبەشییە ئەکادیمییانە دەکات و کاردەکات بۆ ئەوەی ببێتە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە هاوکارییە زانستی و پەروەردەییەکان، بۆ خزمەتکردنی قوتابییان، مامۆستایان و کۆمەڵگەی زانستیی و پەروەردەیی...







