بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
بەسەرکردنەوەی قوتابخانەی سۆرانی زانستی تێکەڵاو (2026-09-09)
لە درێژەی هەوڵ و دەستپێشخەرییەکانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی پەیوەندییە ئەکادیمییەکان و بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لە بواری پەروەردە و خوێندن، ئەمڕۆ چوارشەممە ٩/٩/٢٠٢٦، "م. سوزان صالح "و "شهری حسێن" سەردانی قوتابخانەی سۆرانی زانستی تێکەڵاوی کرا و لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانە "م. ئەرسەلان ملا احمد" و ستافی مامۆستایان پێشوازی گەرمیان لێ کرا. لە ماوەی سەردانەکەدا، گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیر و پێشنیار لەسەر ڕێگاکانی فراوانکردنی هاوکارییە ئەکادیمی و پەروەردەییەکان و دروستکردنی هەلی زیاتر بۆ قوتابییان کرا.



