بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

فیستیڤاڵی کولتوری و زانستی (2024-05-29)

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ئایار فێستیڤاڵی کلتوری و زانستی لە لایەن بەشی دەرمانسازی و پەرستاری بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگە و زیاتر لە ١٥٠ قوتابی ١٢ی ئامادەیی فێستیڤاڵەکە چەندین بڕگەی جیاوازی لە خۆگرتبوو لەوانە دروست کردنی سابونی سروشتی، کرێمی شێدارکەرەوەی پێست و چەند کارلێکی کیمیایی، فریاگوزاری سەرەتایی و ئەنجامدانی چەند تێستی پزیشکی. قوتابییانی بەشی دەرمانسازی بە پۆشینی جلوبەرگی کوردی و گۆرانی ڕەسەنی کوردی فێستیڤاڵەکەیان جوانترکرد.