بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
سمیناری چارەسەری سروشتی بۆ سییەکان (2024-05-28)
ئەمڕۆ ٢٨ـی ئایار لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بەشی پەرستاری هەڵسا بە ڕێکخستنی سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی (chest therapy -چارەسەری سروشتی بۆ سیەکان )بۆ بەڕێز (ولات بەرزاد نەبی)،کە پسپۆڕی چارەسەری سروشتی یە، بۆ گفتوگۆکردن و لێکۆڵینەوە لە ڕێگا سروشتییە جیاوازەکان بۆ باشترکردن و پاراستنی تەندروستی سییەکان. لە سمینارەکە دا گرینگیەکی تەواو درا بە لایەنی پراکتیکی کە ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی قوتابییان زیاتر ئاشنا بن بە چارەسەری سروشتی، و بەمەش تێڕوانین و زانیاری بەنرخی پێشکەش بە هەموو ئامادەبووانی سیمینارەکە کرد.