بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
گرنگی مەشقی هاوینە (2024-05-26)
لەژێر ناونیشانی "گرینگی مەشقی هاوینە و دەرفەتێک بۆ بەرجەستەکردنی تواناکان" لە لایەن بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری پەیمانگەکەمان "م. ڕێباز صالح"، سمینارێک بۆ قوتابییانی قۆناغی دووەم پێشکێشکرا، شایەنی باسە پەیمانگەکەمان پابەندە بە پشتگیریکردنی قوتابییانی لە گەشتە ئەکادیمی و پیشەییەکانیان، بەردەوام هەوڵدەدات بۆ پێشکەشکردنی ئەو بەرنامانەی کە ئەزموونە و ئاستی زانستیان دەوڵەمەندتر دەکات و ئامادەیان بکات بۆ داهاتوو.