بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

پێشخستنی تواناکانی قوتابییان و ئامادەکردنیان بۆ داهاتوو (2024-05-20)

لەمیانەی جێبەجێ کردنی پرۆسەی دڵنیای جۆری و زانستخوازی بەردەوام، بەشی دەرمانسازی لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز سیمینارێکی ڕێکخست بۆ بەرێز مامۆستا (راهین شەریف) لە ژێر ناونیشانی ( Normal flora) بۆ پێشخستنی تواناکانی قوتابی و ئامادەکردنیان بۆ داهاتوو تا بتوانن سەرکەوتن بە دەست بهێنن لە بوارەکەی خۆیان، لە ڕێگای ئەم جۆرە سیمینارانە پەیمانگەی تەکنیکی ڕواندز ئامانجیەتی لە دوای دەرچوونیان قوتابیێکی لێهاتوو پێشکەش بە کۆمەڵگە بکات و لە بازاڕی کاردا جێی خویان بدۆزنەوە.