بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

گەشتی بەهارەی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز (2024-05-09)

ڕۆژی پێنچ شەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ ستاف و قوتابییانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز گەشتێکی بەهارەیان ئەنجامدا بۆ ناو سروشتی کوردستان، پێشبڕکێ و چالاکی و یاری جۆراوجۆر لە نێوان قوتابیان و ماموستایاندا چێژی زیاتری بە گەشتەکە بەخشی بوو، دوای تەواو بوونی گەشتەکە ستاف و قوتابییانی پەیمانگە هەڵسان بە خاوێنی کردنەوەی ئەو پاشماوە و خاشاکانەی شوێنە گەشتیارییەکە، بۆ ئەوەی ژینگە و سروشتی کوردستان بە جوانی بمێنێتەوە . پەیمانگەی ڕواندز هەمیشە ماڵێکە بۆ فێرخوازان و ئەزمونێکی بێوێنە پێشکەش بە هەمووان دەکات.