بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز وۆرکشۆپێک بەڕێوەچوو (2024-05-05)
ڕێکەوتی ٥/٥/٢٠٢٤ لە لایەن بەشی دەرمانسازی بە میوانداری هەردوو بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدر (د. بدر قادر سورچی و د. علی گەڵالی) وۆرکشۆپێک لە ژێر ناونیشانی ( نوێترین پێشکەوتنی نێودەوڵەتی لە بواری پزیشکی گیایی) بەڕێوەچوو لە گفتۆگۆیەکی زانستیدا باس لەوەکرا کە چۆن بتوانن سوود لە ڕووەک و گژوگیا ببینرێت وەک چارەسەر و دەرمان کە دەکرێ چارەسەری چەندین نەخۆشی بن، لە کۆتاییدا ئاماژە بەوەکرا کە خۆشبەختانە زۆربەی ڕووەکەکان لە هەرێمی کوردستان هەن و بەردەستن .