بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

بەڕێوەچوونی خولی دەرمانسازی (2024-04-01)

ڕۆژی یەکەمی خولی دەرمانسازی سەرکەوتوو هەمیشە ئامانجی پەیمانگەکەمان فێربوون و دروستبوونی قوتابییەکە، کە هەگبەکەی پڕ بێت لە زانست. بۆیە هەمیشە مامۆستا و ستافی ئەکادیمی پەیمانگەکەمان گرنگی زۆر بە وانە پراکتیکییەکان دەدەن بۆ ئاشنابوونی زیاتر و بڕوابەخۆبوونی زیاتری قوتابییانمان، بەشی دەرمانسازی پەیمانگەکەمان بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی پەیمانگە خولێکی پراکتیکی بۆ قوتابییەکانی قۆناغی یەکەم و دووەمی بەشی دەرمانسازی بەڕێوەبرد، لەم خولەدا پڕۆسەی دەرزی لێدان بە پراکتیکی بابەتی سەرەکی بوو، هاوکات جۆرەکانی دەرزی و شێوازەکانی دانان و بەکارهینانی مژارێکی تری خولەکە بوون.