بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

سمینارێک دەربارەی نەخۆشی سیل (2024-03-25)

لە ڕۆژی جیهانی نەخۆشی سیل (Tuberculosis) سمینارێك پێشکەشکرا لەلایەن مامۆستای بەشی دەرمانسازی (کاژین غازی). .نەخۆشی سیل: دەردەباریکەشی پێدەگوترێت، بەهۆی بەکتریای مایکۆبەکتریەم توبێرکولۆسیس " Mycobacterium tuberculosis" تووشی مرۆڤ دەبێت. سیل زۆربەی کات تووشی سییەکان دەبێت، بەڵام دەتوانێت تووشی هەموو بەشەکانی دیکەی جەستە وەک گورچیلەکان، بڕبڕەی پشت، مێشک ببێت و ئەگەر چارەسەر نەکرێت زۆربەی جار کوشندەیە. نەخۆشی سیل لەرێگەی دڵۆپەکانی هەواوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە، کاتێک کەسێکی تووشبوو بە سیل دەپژمێت، دەکۆکێت، قسەدەکات. نیشانەکانی سیل: کۆکەیەکی وشک بۆماوەی 3 هەفتە یان زیاتر، سنگئێشە، کۆکەیەک کە خوێنی لەگەڵ بێت، بێهێزی، دابەزینی کێش، نەمانی ئارەزووی خواردن.