بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز پێشوازی لە قوتابییانی بەشی پەرستاری پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی پیرمام کرا (2024-11-25)
ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، لە میانەی گەشتێکی زانستیدا، لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز پێشوازی لە قوتابییانی بەشی پەرستاری لە پەیمانگەی پیرمام، کرا. لە سیمینارێکدا کە دواتر بەڕێوەچوو، پەیمانگەی ڕواندز ناسێندرا و، تیشک خرایەسەر پەیوەندییەکەی بە پەیمانگەی پیرمام و ڕۆڵی لە پێشکەشکردنی خوێندنی کواڵیتی بەرز. لە چوارچێوەی ئەم گەشتە زانستییەدا، قوتابییان بە تاقیگە پێشکەوتووەکانی پەیمانگای ڕواندز ئاشناکران و لەنزیکەوە ئاشنابوون بەو ئامێر و ئاسانکارییە پێشکەوتووانەی کە لەبەردەستدان. شایەنی باسە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز و پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی پیرمام سەر بە دامەزراوەی شەهیدن، کە گەورەترین دامەزراوەی پەروەردە و خوێندنی باڵایە لە هەرێمی کوردستان و عێراق.