بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

ناڕێکی چەوری خوێن: تێگەیشتن لە هۆکار و کاریگەری و چارەسەرەکان (2024-12-23)

لەم دواییانەدا پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز، سیمینارێکی بۆ دکتۆرە "سەمیان محمد" بە ناونیشانی “نارێکی ڕێژەی چەوری لە خوێندا”، بە ئامانجی ڕۆشنایی خستنەسەر پرسێکی گرنگی تەندرووستی کە کاریگەری لەسەر ملیۆنان کەس هەیە لەسەر ئاستی جیهان (تێکچوونەکانی پەیوەست بە ئاستی نائاسایی چەوری لە خوێندا) ڕێکخست. پەیمانگەی ڕواندز بە ڕێکخستنی ئەو جۆرە سیمینارە جیاوازانە، هەروا پابەندە بە بەرەوپێشبردنی پەروەردەی تەندرووستی. ئەم سیمینارە نەک هەر تێگەیشتنی بەشداربووانی لە ناڕێکییەکانی چەوری خوێن بەرزکردەوە بەڵکو پاڵنەرێکیش بوو بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی تەندرووستی خۆیان بگرنە ئەستۆ.