بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

(2024-12-10)

ڕۆژی 10ی کانونی یەکەمی 2024 قوتابییانی پۆلی 10ی قوتابخانەی کۆرەکی ناحکومی، گەشتێکی زانستییان بۆ پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز، ئەنجامدا. ئەم سەردانە ئامانجی ئەوە بوو، کە فێرخوازە گەنجەکان ناساندنێکی پراکتیکی بۆ بواری دەرمانسازی و تێگەیشتن لە ژینگەی ئەکادیمی و زانستی پەیمانگەکە بەدەستبێنن. لە میانەی گەشتەکەدا، قوتابییان سەردانی تاقیگەکانی پەیمانگەیان کرد و لەوێ قوتابییانی بەشی دەرمانسازی ڕێنمایی سەردانکەرانیان کرد و بەشە گرنگەکانی تاقیگەکانیان پێناساندن. ئەمە جگە لەوەی کە ئاشنا کران بە بەرهەمە دەرمانییە جیاوازەکان کە لەلایەن قوتابییانی بەشی دەرمانسازی پەیمانگەکەمان ئامادەکرابوون.