بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران دەکات (2025-01-06)
"هاوبەشییەکی پتەوتر بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە" ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٦ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بەڕێز"م. هێرش عزیز " سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆرانی کرد و لەلایەن "م. حسن محمد صالح فقی" پێشوازی لێکرا. ئامانجی سەرەکی سەردانەکە، سوپاس و پێزانین بوو بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران بۆ پاڵپشتی بەردەوام و ئەو هەماهەنگییەی کە لە نێوان دوولایەندا هەیە. لە ئاماژەی ڕێزگرتن و پێزانینی یەکتردا، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران، بە گەرمی بەخێرهاتنی راگری پەیمانگەی کرد و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پابەندبوونە چەسپاوەی، کە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز نیشانی داوە لەپێناوی پێشخستنی خوێندن و ڕاهێنانی تەکنیکی. لە میانی سەردانەکەدا، ڕاگری پەیمانگە ئامادەیی خۆی نیشاندا لە هەر کارێکی پێویست بە مەبەستی خزمەتکردنی کۆمەڵگە؛ لە ئاکامیشدا هەردوو لا جەختیان لەسەر گرنگی پاراستن و بەهێزکردنی ئەم هاوبەشییە کردەوە بۆ دڵنیابوون لە پێشکەشکردنی پەروەردەی کواڵیتی بەرز و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییە کاریگەرەکان.