بینینی بابەت
بینینی تەواوی زانیارییەکانی بابەتەکە
یوسف یاسین (قۆناغی یەکەم - تەکنەلۆجیای زانیاری)
Cyber attack هێرشی ئەلیکترۆنی هێرشی ئەلیکترۆنی هەر هەوڵێکی زیانبەخشە بۆ زیانگەیاندن، تێکدان، یان دەستڕاگەیشتنێکی بێ مۆڵەت بە سیستەمی کۆمپیوتەر، تۆڕەکان، یان داتاکان. جۆرەکانی هێرشی ئەلیکترۆنی : 1-Phishing ???? ناردنی ئیمەیڵ یان نامەی ساختە بۆ فێڵکردن لە خەڵک بۆ ئاشکراکردنی زانیاری کەسی 2-Malware ???? یان viruses، trojans نەرمەکاڵا زیانبەخشەکانی وەک ، keyloggers کە سیستەمەکان تووش دەکەن 3-Ransomware ???????? فایلەکانت قفڵ دەکات و داوای پارە دەکات بۆ کردنەوەی قفڵەکەیان مەبەستەکانی هێرشی ئەلیکترۆنی هێرشکەرانی ئەلیکترۆنی مەبەستی جیاوازیان هەیە. هەندێک بۆ دزینی پارە یان دەستبەسەر داگرتنی کارتی بانکی، هەندێکیش بۆ هۆکاری سیاسی، بۆ نموونە دزەکردن بۆ ناو زانیاری حکومی یان هەوڵدان بۆ تێکدانی سیستەمی حکومی. هەروەها گرووپە هاککەرە سیاسییەکانیش هەن، کە وڵاتەکان لە دژی یەکتر زانیاریە تایبەتییەکان دەدزن. کێ مەترسی لەسەرە؟ دەکرێ بڵێین، هەر تاکێک کە مۆبایل یان کۆمپیوتەر بەکاردێنێت، دەکرێ توشی هێرشی ئەلیکترۆنی ببێت. بە شێوەیەکی تایبەتی، ئەو کەسانەی داتایان لەسەر تۆڕە یان کاریان لەسەر ئینتەرنێتە زیاتر توشی ئەمە دەبن . بۆیە، خۆپاراستن لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکان، نەک تەنها بۆ کۆمپانیا گرنگە، بەڵکو تاکەکانیش دەبێت خۆیان بپارێزن ⚠️ Warning Signs نیشانەکان (ئەگەر هێرشی ئەلیکترۆنی رووبدات) 1-گۆڕانکاری ڕێپێنەدراو لە ڕێکبەندەکان یان فایلەکان 2-Pop-ups یان فایلە قوفڵکراوەکان کە داوای پارە دەکەن 3-ئیمەیڵی سەیر یان هەوڵی چوونەژوورەوە ✅ :How to Protect Yourself چۆن خۆت بپارێزیت ؟ 1-کرتە لەسەر لینکە گومانلێکراوەکان مەکە 2 وشەی نهێنی بەهێز بەکاربێنە 3-دژە ڤایرۆس دابەزێنە و بەکراوەیی بیهێڵەوە 4-پاڵپشتکردنی داتاکەت بە ڕێکوپێکی لە ئێستادا، هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بەشێوەیەکی گەورە مەترسییان لەسەر ئاسایش و پارە و ناوی تایبەتیی تاکەکەس و دامەزراوەکان دروستکردووە. فێربوون و هۆشیاربوون گرنگە بۆ درووستکردنی کۆمەڵگایەکی پارێزراو لە هێرش و فریودانە ئەلیکترۆنییەکان. نموونەیەک لە سەر لینکی ساختە : http://secure-g00gle-login.com لێرەدا لینکی گۆگڵ هەیە، بەڵام وشەکە هەڵەیە؛ دوو سفری هەیە ("00") لە شوێنی دوو پیتی ئینگلیزی پیتی ("o") نمونەیەک لەسەر لینکی رەسەن :