بینینی بابەت

بینینی تەواوی زانیارییەکانی بابەتەکە

پەیام صباح (قۆناغی یەکەم - دەرمانسازی)

پێست بەگشتی گەورەترین ئەندامی لەشمانە و بەنزیکەی دوو مەتر دووجایە. ئەرکەکانی پێست دەمانپارێزێت لە بەکتریا، ڤایرۆس، ماددەی ژەھراوی و لەناوچوونی ئەندامەکانی ناوەوەمان. یارمەتیدەرە لە جێگیرکردنی پلەی گەرمی لەشمان پارێزگاریمان دەکات لەوەی کە شلەمەنیەکانی ناو لەشمان لەکیس نەچێت ئاو و خوێ دەکاتە دەرەوەی لەشمان ئاو و چەوری کۆدەکاتەوە دەمانپارێزێت لە تیشکە زیانبەخشەکان ڤیتامین دی دروست دەکات بەیارمەتی تیشکی خۆر کاردەکات وەک گەورەترین ھەست بۆ نمونە ساردی، گەرمی، پەستان، دەست بەرکەوتن و ئازار ئەو ماددانەی کەدەبێت خۆمانی لێبەدووربگرین لە کرێمی دەم و چاودا ھەن ئەمانە لایخوارەوەن (40 - Alcohol, Isopropyl (SD ماددەیەکی ووشکەرەوە و ناتەندروستە بۆ پێستمان کەوادەکات ئەو بەربەستە سرووشتییەی کەھەمانە لەسەر پێست لەناوی بەرێت و بەمەش بەکتریا و کەروو و ڤایرۆس ئاسانتر پێستی دەم و چاومان دەبڕن. (DEA (diethanolamine), MEA (Monoethanolamine) & TEA (triethanolamine ماددەیەکە کە کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر ھۆڕمۆنەکانمان و توانای ئەوەی ھەیە تووشی ژێرپەنجەی پێستمان بکات. ھەروەھا لە ھەندێک شامپۆ و کرێمی ڕیشتاشین و کەفی خۆشتندا ھەیە (DMDM Hydantion & Urea (Imidazolidinyl ماددەیەکە کەتوانای ئەوەی ھەیە تووشی ھەستیاریمان بکات (حەساسیەت) ھەروەھا تووشی ئازار ئێسک، خەمۆکی، سەر یەشە، ھیلاکی و تێکچوونی خەومان دەکات. FD&C Color Pigments ڕەنگێکی دروستکراوی دەستکردە کە پڕە لە کانزای ژەھراوی. Synthetic Fragrances بۆنی دروستکراو، تووشی پەڵەی پێستمان دەکات، کۆکە، گێژبوون. Mineral Oil: ئەم جۆرە ڕۆنە نابێت لە کرێمی دەم و چاودا ھەبێت چوونکە ئەو کونانەی کە لەسەر پێست ھەن دایان دەپۆشێت و نایەڵێت ئاڵوگۆڕکێی ھەوا ڕووبدات. بەڵام ئاساییە ئەگەر ھەبێت لەو کرێمانەی کە بۆ لەش دەبێت (Sodium Lauryl Sulfate (SLS) & Sodium Laureth Sulfate (SLES پاکەرەوەیەکە کە زۆرکات لە پاکەرەوەی ئەو شامپۆیانەدا ھەیە بۆ سەیارە شتن بەکردێت یان یان زەوەی پاکردنەوە Triclosan 'دژە بەکتریایەکی' دروستکراوە ھەم بۆ ژینگە و ھەم بۆ تەندروستی مرۆڤەکان زیانبەخشە ئەمانەی لایخواریشەوە چەند ماددەیەکی ترن کە نــــــــابێت ھەبێت لە کرێمی دەم و چاو دا Aluminum Pthalates DEET Dioxins Formaldehyde PABA (